توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووه کە باشبوونی تەندروستیی ددان پەیوەندی زۆری بە شانه ماسولكه‌كانی ناو (هایپۆکامپوس ـ Hippocampus) ەوە هەیە کە ڕۆڵێکی سەرەکی هه‌یه لە به‌شی تۆماركردنی یادەوەریی له مێشكی مرۆڤدا.
(هایپۆکامپوس) وشه‌یه‌كی لاتینییه كه له مانای وشه‌ی (ἱππόκαμπος )یۆنانییه‌وه وەرگیراوە، واتا "ئەسپی دەریایی" بە ئینگلیزیش،( Hippocampus )ی پێده‌وترێت، یەکێکە لە پێکهاتە سەرەکییەکانی مێشکی مرۆڤ.
بەگوێرەی ئه‌و توێژینەوەیه کە لە گۆڤاری( Neurology )بڵاوکراوەتەوە، نەخۆشییه‌كانی پووک و لەدەستدانی ددان، پەیوەندییان بە بچووکبوونەوەی مێشکەوە هەیە لە (هایپۆکامپوس)دا، کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونه‌وه (زەهایمەر).
توێژینەوەکە ئەوەی نه‌سه‌لماندووه، کە نەخۆشییه‌كانی پووک یان لەدەستدانی ددان دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر، به‌ڵكو تەنها ئاماژه‌ی به (پەیوەندیی) ئه‌و نه‌خۆشییه به زهایمه‌ره‌وه كردووه.
سه‌رچاوه/ ئاژنسه‌كان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP