رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌باره‌ی تای خوێن به‌ربوون هۆشداری ده‌دات

تەندروستی
09:34 - 2023-07-23

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌باره‌ی تای خوێن به‌ربوون هۆشداری ده‌دات .

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ڕاپۆرتێكی نوێدا له‌باره‌ی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون هۆشداری داوه‌ته‌ وڵاتانی جیهان و ڕایگه‌یاندووه‌ :نه‌خۆشییه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌نیوه‌ی دانیشتووانی جیهان ده‌كات .

ته‌ندروستی جیهانی ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، ساڵانه‌ له‌نێوان 100 بۆ 400 ملیۆن كه‌س له‌جیهاندا تووشی تای خوێنبه‌ربوون ده‌بن .

هاوكات لێپرسراوی به‌شی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان له‌ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌جنێف ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌مساڵدا ته‌نها له‌ئه‌مریكا نزیكه‌ی سێ ملیۆن كه‌س تووشی تای خوێنبه‌ربوون هاتوون و زۆرجار نیشانه‌كانی تای خوێنبه‌ربوون له‌سه‌ر زۆربه‌ی تووشبووان ده‌رناكه‌وێت و باوترین نیشانه‌كانی بریتین له‌ تای به‌رز، سه‌رئێشه‌، ئازاری جه‌سته‌ و سكچوون و په‌ڵه‌.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP