عێراق ئاماری هه‌نارده‌و داهاتی نه‌وتی مانگی حوزه‌یرانی ئاشكراكرد

ئابوری
16:16 - 2023-07-26


عێراق مانگی حوزه‌یرانی 2023 زیاتر له‌ 100 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كردووه‌و داهاته‌كه‌شی زیاتر لە حەوت ملیار و 179 ملیۆن دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:" بەپێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ)، بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی حوزەیرانی 2023 گەیشتووەته‌ 100 ملیۆن و 59 هەزار و 52 بەرمیل، كۆی گشتیی داهاتەكەشی حەوت ملیار و 179 ملیۆن و 760 هەزار دۆلار بو.وه‌

 
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو:"كۆی ئەو بڕە نەوتەشی لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە هەناردە كراون، بڕه‌كه‌ی 98 ملیۆن و 725 هەزار و 620 بەرمیل بووە، هیچ بڕە نەوتێكیش لە كێڵگەكانی كەركوكەوە رەوانە نەكراوە، هەروەها 299 هەزار و 455 بەرمیلیش رەوانەی ئوردن كراوه‌".
 
ئاشكراشیكردووه‌:" تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێك بە 71.755 دۆلار بوە، لەلایەن 33 كۆمپانیای نێودەوڵەتییەوە لە بەندەرەكانی بەسڕە و خۆر عەمیە لە كەنداو و جەیهانی توركی و كۆگاكانی كەركوكەوە باركراون".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP