بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم راگەیاند، دابەشکردنی 10 ملیار و 500 ملیۆن دیناری پارەی جوتیارانیان دهستپێكردووهو چاوهڕوانش دهكرێت، هەفتەی داهاتوو بهغدا 58 ملیار دیناری دیکە له شایسته داراییهكانی جوتیاران بنێرێت و هیچ گرفتێکش لە ناردنی پارەی گەنمی جوتیاراندا نییە.
نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ئهمڕۆ 16ی ئاب 2023، لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، تا ئێستا بڕی 500 تهن گەنمی جوتیارانمان وەرگرتووە و جوتیاران دەتوانن لە سایلۆکان چەکەکانیان وەربگرن و دواتر سەردانی بانک بکەن بۆ وەرگرتنی پارەکانیان.
ئهوهشیخستهڕو، هیچ گرفتێک لە ناردنی پارەی گەنمی جوتیاراندا نییەو ئەم دواکەوتنە تەنها دەگەڕێتەوە بۆ درەنگ دەستپێکردنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP