به‌پێ راپۆرتێك عیراق له ساڵی 2022 دا له ریزبه‌ندی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت پله‌ی دووه‌می گرتووه.
راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی وزه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و تێیدا هاتووه، له ساڵی 2022 دا رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت 3.8 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه به‌رزبووه‌ته‌وه كه ده‌وڵه‌تانی ناو رێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س %60 ی ئه‌و زیاده‌یه پێكده‌هێنن.
به‌پێی راپۆرته‌كه، سعودیه یه‌كه‌مین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته له جیهان و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا و رۆژانه 573 ملیۆن نه‌وتی به‌رهه‌مهێناوه، له دوای ئه‌ویش له ریزبه‌ندی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا عێراق دێت رۆژانه 221 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌مهێناوه و ئیماراتیش به به‌رهه‌مهێنانی 181 ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه پله‌ی سێیه‌می گرتووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP