نێچیرڤان بارزانی: پابەندی رێککەوتنی ئەمنی تاران و بەغدا دەبین

کوردستان
21:04 - 2023-09-11

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان جه‌خت دەکاتەوە كه‌ هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى رێككه‌وتنى ئه‌منيى نێوان عیراق و ئێرانه‌، هه‌روه‌ها دڵنيايى دا كه‌ هه‌رگيز رێگه‌ ناده‌ن هيچ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌منى له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كۆمارى ئيسلاميى ئێران دروست ببێت.

ئەم جەختکردنەوەیەی سەرۆکی هەرێم لەمیانی کۆبوونەوەیەکیدا هات لەگەڵ محه‌مه‌د كازم ئال سادق، باڵيۆزى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌ عیراق و وەفدێکی ياوه‌رى کە رۆژی 11ی9ی2023 بەڕێوەچوو.

رۆژی 19/3/2023، حكومەتی عیراق و ئێران لە بەغدا بەسەر پەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رێككەوتنێكی ئەمنییان ئیمزاكرد، كە لایەنی عیراقی قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و لایەنی ئێرانی عەلی شەمخانی ئەمینداری ئەنجومەنی بەڵای ئاسایشی نەتەوەیی بووە و تایبەتە بە (پاراستنی سنوورەكانی هەردوولا و رێگەگرتن لە هێرشكردنە سەر ئێران لە خاكی عیراقەوە) و بڕیارە 19/9/2023، بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی رۆژنامەنووسی سەرۆکی هەرێم لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێی بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، رێككه‌وتنى ئه‌منيى نێوان عیراق و ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا کراوە.

بەگوێرەی راگەندراوەکە باڵيۆزى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌ عیراق، جه‌ختى له‌ بايه‌خ و گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان كردۆتەوە وسوپاسی سه‌رۆكى هه‌رێمیشی كرد بۆ يارمه‌تى و ئاسانكارييه‌كانى له‌ گواستنه‌وه‌ى زياره‌تكارانى ئێرانى له‌ يادى عاشوورا و چلەی ماتەمینی ئیمام حسێندا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP