سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی كه‌ركوك به كه‌ناڵی كه‌ركوكی راِگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 5 حاڵه‌تی نوێی تووشبون به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له‌پارێزگاكه تۆماركراوه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: ئه‌و هاوڵاتییانه كوردن و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 25ساڵ بۆ 80 ساڵه، سێ ژن و گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵه، له ئێستادا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی (شیفا 14)كراون به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
به‌پێی ئاماره‌كانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك كۆی گشتی حاڵه‌ته‌كانی تووشبون به تای خوێنبه‌ربوون له پارێزگای كه‌ركوك 10 حاڵه‌ته‌و له‌و ڕێژه‌یه‌ش 2كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداووه ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش له نه‌خۆشخانه‌ی شیفا 14 چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP