مەحمود سەنگاوی: خوێنی شەهیدە قارەمانەکانمان بەفیڕۆ نەچێت

کوردستان
19:05 - 2023-09-19

مەحمود سەنگاوی رایدەگەیەنێت، "هێرشکردن بۆ سەر هێزەکانی دژە تیرۆر کە هێزێکی فەرمی حکومین جگە لەوەی کارێکی تیرۆریستی و بێزراوە هەروەها بەزاندنی ئاسمانی هەرێمی کوردستانە و ئامەنج لێی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەیە بەتایبەت شاری سلێمانی خۆشەویست. سەرەڕای ئیدانە کردنی ئەم کردەوە تیرۆریستیە بە پێویستی دەزانم کە ڕێکاری گونجاو و پێویست بگیرێتە بەر بۆ بەفێڕۆ نەچوونی خوێنی شەهیدە قارەمانەکانمان و دووبارە نەبوونەوەی کردەوەی تیرۆریستی لەم شێوەیە".

دەقی پەیامەکەی مەحمود سەنگاوی...

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهید بوون و برینداربوونی شەش لە ڕۆڵە قارەمانەکانی هێزەکانی دژەتیرۆر لە هێرشێکی تیرۆریستیدا بۆ سەر فرۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەتم بیست.

بۆ شەهید بوونی ئەم سێ ڕۆڵە قارەمانەی گەلەکەمان، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی تەواوی ئەندامانی بنەماڵە شۆڕشگێڕەکەیان دەکەم  و بۆ ئەم خەمە لە ناخی دڵمەوە هاوبەشی خەمیانم و لە یەزدانی مەزن داواکارم کە ڕۆحی بەرزەفڕی ئەم شەهیدە پیرۆزانەی دەستی غەدر و تیرۆر بە بەهەشتی بەرین شاد بێت، وەهەروەها هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

هێزەکانی دژەتیرۆر، هێزێکی نیزامیی و پێشکەوتووی سەربازی هەرێمی کوردستانن  کە ڕۆڵی کاریگەر و دیاریان هەبووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان. هێرشکردن بۆ سەر هێزەکانی دژە تیرۆر کە هێزێکی فەرمی حکومین جگە لەوەی کارێکی تیرۆریستی و بێزراوە هەروەها بەزاندنی ئاسمانی هەرێمی کوردستانە و ئامەنج لێی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەیە بەتایبەت شاری سلێمانی خۆشەویست. سەرەڕای ئیدانە کردنی ئەم کردەوە تیرۆریستیە بە پێویستی دەزانم کە ڕێکاری گونجاو و پێویست بگیرێتە بەر بۆ بەفێڕۆ نەچوونی خوێنی شەهیدە قارەمانەکانمان و دووبارە نەبوونەوەی کردەوەی تیرۆریستی لەم شێوەیە.

برای دڵسۆزتان
مەحمود سەنگاوی

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP