سەرۆك بافڵ : نابێت رێگەبدرێت لەژێر هیچ پاساوێکدا سنووری وڵات ببەزێنرێت

عێراق
15:48 - 2023-09-20

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغدا کۆبوونەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت، سەروەریی خاکی عیراق و پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە گفتوگۆی لەبارەوەکرا و هەماهەنگی بەردەوامیی نێوان لایەنەکان بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی عیراق و هەرێم جەختیلێکرایەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی دۆخی ئەمنی و لێکەوتەکانی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت رایگەیاند، دەستبردن بۆ دامەزراوە سەربازی، یاسایی و دەستوورییەکان پێشهاتێکی مەترسیدارە و پێویستە هەموومان پێکەوە رووبەڕووی ببینەوە، نابێت رێگەبدرێت لەژێر هیچ پاساوێکدا سنووری وڵات ببەزێنرێت.

 لەبارەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەشەوە سەرۆک بافڵ وتی، یەکدەنگی و یەکگرتووییمان بەرامبەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئەرکێکی ئەخلاقی و نیشتمانییە و پێویستە هەموومان پشتیوانیی لێبکەین. وتیشی، تێکەڵکردنی هەڵەبجە بە کێشە سیاسییەکانەوە مایەی نیگەرانییە، چونکە ئەم پرسە پەیوەستە بە ویژدان و بەرپرسیارێتیمانەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP