به سه‌رپه‌رشتی عبدولئه‌میر شمه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عیراق و به به‌دواداچوونی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مادده هۆشبه‌ره‌كان و مادده ده‌روونییه‌كان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی كه‌ركوك به هه‌ماهه‌نگی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك، ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی مادده هۆشبه‌ره‌كاندا ئه‌نجامدا.
له ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا دوای پێكدادانی چه‌كداری تواندرا تۆڕێكی تایبه‌ت به بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیر بكه‌ن .
داواش له هاوڵاتیانی ده‌كرێت له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندیكردن به هێڵی گه‌رمی 178ی بێبه‌رامبه‌ره‌وه ناوی ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه تێوه‌گلاون له تاوانه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان.
دڵنیایش ده‌درێت كه ناسنامه‌ی په‌یوه‌ندیكه‌ر به نهێنی ده‌هێڵرێته‌وه بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی كۆمه‌ڵگاكه‌مان له مه‌ترسی مادده هۆشبه‌ره‌كان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP