فەرماندەی هێزی خۆبەخشی پێشمه‌رگه‌ى یه‌كێتی روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

کوردستان
14:09 - 2023-09-24

غـازی فه‌یسه‌ڵ کادری پێشکەوتوی ی.ن.ک و فەرماندەی هێزە خۆبەخشەکە رونكردنەوەیەك لەسەر چەند پەیج و ئەکاونتێک بڵاودەكاتەوە، كە بەشێوازێکی ناشیرین باس لە کارو چالاکیەکانی و هێزە خۆبەخشەکەی  ی ن ک  لەبناری قەرەچوغ دەکەن

 

دەقی رونكردنەوەكە:

 

رونکردنەوە 

ماوەی چەند ڕۆژێکە  چەند پەیج و ئەکاونتێکی بێ دایک و باوک کە ناوەکانیان لای خۆمان پارێزراوە ، بەشێوازێکی ناشیرین باس لە کارو چالاکیەکانی بەندەو هێزە خۆبەخشەکەی  ی ن ک  لەبناری قەرەچوغ دەکەن  .
ئێمە وێڕای ڕەخنەو نیگەرانیمان لەو پەیجە گوماناویانە بەهەموولایەکی ڕادەگەیەنین هێزە خۆبەخشەکەی ی ن ک بەردەوام دەبێت لە ئەرکی نیشتیمانپەروەرانەی خۆی و لە درێژی چل کیلۆمەتری بۆشایەکانی نێوان هێزە عێراقیەکان و هێزەکانی پێشمەرگە زۆر سەرکەوتوانە پارێزگاریمان لەگوندەکانمان کردووەو پلانی دوژمنکارانەی چەکدارانی داعشمان تێک شکاندوە ، توانیومانە سنورەکە لەچۆل بوون بپارێزین ، ئەم سەرکەوتنانەی هێزە خۆبەخشەکەی  ی ن ک  بە پشتیوانی خواو خەڵکی ناوچەکە و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزە عێراقیەکان ئەنجام دراوە  ، دەبوایە ئەو پەیج و سایتە گوماناویانە سەردانێکی مەیدانی ناوچەکەیان بکردبایەو ڕووماڵێکیان بکردبایە ئەوکات دڵنیام جورئەتیان نەدەکرد لەبەرژەوەندی دوژمنانی گەلەکەمان شت دژی پێشمەرگە بنووسن و ڕاپۆرتەکەیان پێچەوانە دەبۆوە و  باشتر دەیانزانی کێ سیخوڕە و کێ نیشتیمانپەروەر  .

لەکۆتایدا  داوا لەبەڕێز وەزیری ڕۆشنبیڕی دەکەم کار بکات لەپێناو ئاشکراکردنی ئەو سایت و پەیجە سێبەرانە تا نەتوانن بەفیتی دووژمنانی گەلەکەمان لەئەهمێەتی پێشمەرگە کەم بکەنەوەو ڕاستیەکان بشێوێنن .
بەڕێزان لەسەر داوای چەند هەڤاڵێک بەزمانی گوڵ و بەکورتی  ئەم ڕوونکردنەوەیەمان نوسی ئەگەر پێویست بکات قسەی ترمان هەیە !  وە خەڵکی کوردستان وشیارەو پێویست ناکات بەناوی خوازراوو بەقوتی ئەم جەماوەرە لە بەرژەوەندی دوژمنانی گەلەکەمان خەڵک چەواشە  بکرێت و بەری ڕۆژیش بەبێژنگ ناگیرێت    .

لەگەڵ ڕێزماندا   
غـازی فیصـل  کادری پێشکەوتوی  ی ن ک   و  فەرماندەی هێزە خۆبەخشەکە  
24 _ 9 _ 2023

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP