شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای بواری كه‌شناسی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانه‌ی كه له‌ده‌ریای خه‌زه‌رو ڕه‌شه‌وه ڕووی له‌باكوری ئێران و باكووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا كردوه، ئه‌گه‌ری هه‌یه، بڕێك له‌و هه‌ورانه بگه‌نه ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم و، سبه‌ینێ له‌ناوچه شاخاوییه‌كانی سنوور بارانێكی كه‌م و لاواز ببارێت و، هه‌وره بروسكه‌شی له‌گه‌ڵدا بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌ڕۆژانی داهاتوودا پله‌ی گه‌رما داده‌به‌زێت و له‌كۆتایی مانگ به‌دواوه به‌ته‌واوی نزم ده‌بێته‌وه، حاڵه‌تێكی به‌رفراوانی بارانیش ده‌ركه‌وتووه له‌ناوچه جیاوازه‌كان و، به‌مزووانه ده‌گاته سه‌نته‌ری شاره‌كانیش، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتووشدا زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP