پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) بە ره‌سمی بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشەکەی سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له ئەنکەرە راگەیاندو گرته ڤیدیۆى هێرشه‌كه‌و وێنه‌ی ئه‌و دوو كچه گه‌ریلایه‌شی بڵاوكرده‌وه كه هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) بە ره‌سمی بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشەکەی سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له ئەنکەرە راگەیاندو گرته ڤیدیۆ‌و هێرشه‌كه‌و وێنه‌ی ئه‌و دوو كچه گه‌ریلایه‌شی بڵاوكرده‌وه كه هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (هه‌په‌گه) له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:" چالاکییە فیداکارییەکەی دژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەمنییەتی وەزارەتی ناوخۆی ئەنقەرە، لەلایەن تیمێکی تابوری نەمرانەوە، ئەنجامدراوە."
باسی له‌وه‌شكردووه كه:" چالاکییەكه تایبەت بوو بە یادکردنەوەی فەرماندەی ئامەدمام ئاخین موش (هولیا دەمیرەر) کە ڕۆژێک فەرماندەیی تابوری نەمران بوو، هەروەها یادکردنەوەی ئەو هاوڕێیانەی لەگەڵیدا شەهید بوون. ئەم چالاکییە مەزن و مێژووییە لەلایەن هاوڕێیانمان ڕۆژهات زیلان و ئەردال شاهین ئەنجامدرا"
پێشتر وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا ڕایگەیاندبو:" نزیکەی سه‌عات ٩:٣٠ ده‌قیقه‌ی بەیانی ئه‌مڕۆ 1-10-2023، بە ئۆتۆمبێلێکی بازرگانیی هاتوونەتە بەردەم دەروازەی هاتنە ژوورەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، هێرشێکی (ترۆریستی)یان ئەنجام داوە و بە هۆیەوە دوو کارمەندی پۆلیس بە سووکی بریندار بوون.
عەلی یەرلیکایا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆسیال میدیا، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردبو: " یەکێک لە هێرشبه‌ره‌كان خۆی تەقاندووەته‌وە و ئه‌وی دیکەش لە چالاکی خرا ".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP