لەو پەیوەندییەدا نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی یەکێتی، پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی و سەرکەوتنی پێنجەمین كۆنگرە یەکێتی كرد و هیوای خواست، ئەمە سەرەتایەكی گرنگ بێت بۆ یەكخستنەوەی نێوماڵی كورد و كاری پێكهوهیی و پتەوكردنی یەكڕیزیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان و ههمووان ڕۆڵی خۆیان له پاراستنی مافه دهستوورییهكانی ههرێمی كوردستاندا بگێڕن
لەبەرامبەردا سەرۆک بافڵ سوپاس و پێزانینی خۆی و یهكێتی بۆ پهیوهندی و پیرۆزبایی و بهشداریی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی له كردنهوهی كۆنگرهی یەکێتی دەربڕی و جەختیکردەوە، یەكێتی پابەندە بە سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال و هەنگاوەكانی لەپێناو خزمەتكردنی خەڵك دەبێت و یەكڕیزیی كوردیش لەپێشینەی كارەكانی دەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP