ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ره‌خنه‌ی توند له کۆبونەوەكه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و سەرکردە سوننەکان لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ده‌گرێت و بە سووكایه‌تیكردن به عێراق و مێژووەکەی ناویده‌بات، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شده‌كات، ئه‌و جۆره سەردانانە کە ده‌كه‌وێته پێش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانه‌وه (ده‌سكه‌وت و قازانج)ی تێدایه.
سائر جبوری، لە لێدوانیكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت:"سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سه‌ركرده سوننه‌كان بۆ توركیا‌و كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا (دایڕوخاندن) و لەڕووی سیاسیشەوە سوودی بۆ ئەو کەسایەتییانە نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی داواکارییەکانی وڵات و دۆسێ هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان نه‌گواستووه‌ته‌وه”.
جبوری باسی له‌وه‌شكردووه كه: " ئەو سەرکردانەی چوون بۆ دیداری سەرۆک کۆماری تورکیا، وا باشتربوو، لە زۆر بابەتدا لە بەرژەوەندی عێراق قسه‌ی خۆیان بكردایه"
ده‌شڵێت: " لەم سەردانانەدا کە ده‌كه‌وێته پێش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان( قازانج)ی تێدایه". "
سەبارەت بە دانه‌نانی ئاڵای عێراقش لە دیداری حەلبوسی و سەرکردە سوننەکان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت: “کۆبوونەوەی سەرکردە سوننەکان لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا سووكایه‌تیكردنه به عێراق و مێژووەکەی”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی سوننه بۆ توركیا‌و به‌شداریكردنیان له كۆنگره‌ی ئاك پارتی و كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، به‌تایبه‌تیش دانه‌نانی ئاڵای عێراق له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، له نێوه‌نده سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌كان ڕەخنەی زۆری ئاراستە كرا‌و به سوكایه‌تیكردن به عێراق و مێژووه‌كه‌ی ناوبرا، ئه‌وه جگه له خۆدزینه‌وه‌ی وه‌فده‌كه له نه‌خستنه‌ڕووی داواكانی وڵاته‌كه‌یان له بۆردومانكردنی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رنه‌دانه‌وه‌ی ئاوی هه‌ردوو روباری دیجله‌و فورات له‌لایه‌ن ئه‌نكه‌ره‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP