ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاماری دۆسیه‌ی جیابوونه‌وه‌ و هاوسه‌رگیری له‌ ماوه‌ی مانگی ئه‌یلول ڕاگه‌یاند

عێراق
14:41 - 2023-10-19

ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاماری دۆسیه‌ی جیابوونه‌وه‌ و هاوسه‌رگیری له‌ ماوه‌ی مانگی (ئه‌یلول)ی ئه‌مساڵ ڕاگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش رۆژانه‌ 182 حاڵه‌تی جیابونه‌وه‌ تۆماركراون.
 به‌گوێره‌ی ئاماری ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی جیابونه‌وه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات له‌مانگی رابردودا گه‌یشتوه‌ته‌ پێنج هه‌زار و 462 حاڵه‌ت، هاوكات 17 هه‌زار و 634 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریش واژۆكراون. 
ڕونیشیكرده‌وه‌، به‌شی كه‌رخ له‌ پارێزگای به‌غدا زۆرترین ڕێژه‌ی دۆسیه‌ی جیابونه‌وه‌ی تۆماركردوه‌، به‌و پێیه‌ی دادگاكان هه‌زار و 122 حاڵه‌تی جیابونه‌وه‌یان تۆماركردوه‌، كه‌مترین حاڵه‌تی جیابونه‌وه‌ش له‌ به‌سڕه‌ تۆماركراوه‌ كه‌ 550 حاڵه‌ت بون

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP