ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بانكی ره‌شیدی عێراقی رایگه‌یاند:" ڕێكاره‌كانی فرۆشتنی دۆلار به‌نرخی ره‌سمی به هاوڵاتییان ته‌واوكراوه‌و هه‌ر گه‌شتیارێكش خوازیار بوو ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی لینكێكی ئه‌لیكترۆنییه‌وه بڕی 3 هه‌زار دۆلار وه‌ربگرێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بانكی ره‌شید رایگه‌یاندووه:" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بانكه‌كه‌یان سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێكارو مه‌رجانه‌ی ته‌واوكردووه بۆ خستنه‌گه‌ڕی لینكی پێشكه‌شكردنی ئه‌لیكترۆنی به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی دۆلار به‌نرخی ره‌سمی بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه خوازیارن گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن.
روونشیكردووه‌ته‌وه:" میكانیزمه نوێیه‌كه پێویستیی به تۆماركردنی پێشوه‌خته هه‌یه بۆ گه‌شتیاران، به تۆماركردنی زانیاریه‌كانی له لینكی ره‌سمی بانكی ره‌شید، دواتر به‌رله‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌ی ئه‌نجامبدات له‌ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه ئاگادارده‌كرێته‌وه سه‌ردانی لقه‌كانی بانكی ره‌شید بكات و پاره‌كه‌ی به‌دۆلار وه‌ربگرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP