ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 11 تشرینی یه‌كه‌م 2023 ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگه‌یه‌نداوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه كه:"محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد‌و دوایین پێشهات و ده‌رهاویشته‌و ده‌ره‌نجامه‌كانی جه‌نگی غەززە و کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەکە تاوتوێكردووه‌و سودانی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه:" پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌رپرسیارێتیی خۆی به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵژكوژییه‌كانی ئیسرائیل له غه‌ززه جێبه‌جێ‌بكات."
ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه:" له کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پێویستیی کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکە و فراوان نه‌بوونی كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها دۆخی مرۆیی گەلی فەلەستین باسکرا و گرنگیی هەماهەنگی و کارکردن بۆ گەیاندنی پێداویستییە خۆراکییه‌كان و ئاو و چاودێریی ته‌ندروستیی جەختیلێكراوه‌ته‌وه"
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه سودانی:"هەڵوێستی ڕوون و بڕوای نه‌گۆڕی عێراقی لە ڕەتکردنەوەی دەستدرێژیی زایۆنیستەکانی بۆسەر غەززە دووپاتكردووه‌ته‌وه."
هه‌روه‌ك ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه له:" پێویستیی ئاگربەستی دەستبەجێ و کردنەوەی دەروازەکان به رووی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی بۆ دوورخستنەوەیان لە کارەساتی مرۆیی"
لای خۆیەوە بلینکن ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه له:" هەوڵەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە دانیشتوانی کەرتی غەززە دووپاتکردووەته‌وە و ئاماژەی بۆئەوه‌كردووه:" "خواستی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامبوون لە هەماهەنگی و هاوکاریی دوولایەنە لەگەڵ عێراق بە ئامانجی دابینكردنی سەقامگیریی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP