زانایه‌كی بومه‌له‌رزه‌زانی هۆڵندی ، هۆشداریدا كه ئه‌گه‌رێك هه‌یه ئه‌و بۆردومانانه‌ی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجام ده‌درێت بومه‌له‌رزه‌ی گه‌وره‌یان لێبكه‌وێته‌وه.
فرانك هۆگه‌ربێتس زانای بومه‌له‌رزه‌زانی هۆڵندی رایگه‌یاند، ده‌بێت جیهان ئیسرائیل ناچار بكات ئه‌م شێتییه ڕابگرێت، به‌ده‌ر له جینۆساید دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، ئه‌م بۆردومانه له كۆتاییدا كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی بومه‌له‌رزه‌یی له‌سه‌ر ناوچه‌كه دروستده‌كه‌ن.
وتیشی، بۆردومانه‌كان ده‌بنه هۆی رودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره به‌درێژایی ده‌ریای مردو، پرۆسه‌كه‌ش خێراتر ده‌كه‌ن و داواشیكرد، بۆردومانه‌كان رابگیرێن.
فرانك هۆگه‌ربێتس پێشتر هۆشداری داب‌و له ئه‌گه‌ری ڕودانی بومه‌له‌رزه وێرانكه‌ره‌كان، دیارترینیان بومه‌له‌رزه‌یه‌ك بو كه له 6ی شوباتی ئه‌مساڵ توركیای گرته‌وه، كه گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له 50 هه‌زار كه‌س و هه‌زاران برینداری لێكه‌وته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP