به مه‌به‌ستی جێگیركردنی به‌های دیناری عێراقی و مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار، بانکی ناوەندیی عێراق و وەفدێکی باڵای ئەمریکا له ئه‌بو زه‌بی لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن.
سەرچاوەیەکی باڵا له حکومەتی عێراق بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ئاشکراکردووه، وەفدێکی بانکی ناوەندیی عێراق لەشاری ئەبوزەبی ئیمارات لەگەڵ لێپرسراوی پرۆسەی ھەناردە دەرەکییەکان بۆ پارەدارکردنی ھاوردەکان کۆبووەتەوە و لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به ئاژانسی هه‌واڵی عێراق وتووه‌ته، كه یەکەمین خاڵ ،هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، پارەدارکردنی پێشوەختی ھەژماری پێنج بانکی عێراقی بە دۆلاره لە بانکە ئوردنییەکان و حەواڵەکانیان لە رێگەی بانکی (جەی پی مۆرگان)ی ئەمریکی.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، دووەم خاڵیش كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، چارەسەرکردنی ئەو کێشانەیه كه پەیوەندییان بە حەواڵە رەتکراوەکانەوە ھەیە، بەڵام مەرجێک رەتکردنەوەکان پشتبەستوو بێت بە بەڵگەی بەھێز.
راشیگەیاندووە، ھەر لە ئەبوزەبی چەند کۆبوونەوەیەکی دیكه‌ش کراون لە نێوان بانکێکی ئیماراتی و بانکی ناوەندیی عێراق و لایەنی ئەمریکی بە مەبەستی جێبەجێکردنی میکانیزمێک بۆ پارەدارکردنی بانکە عێراقییەکان بە درھەمی ئیماراتی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP