گه‌شتیارێكی بیانی ده‌ستگیركرا
كه سه‌رپێچی له‌ڕێنماییه‌كان كردوه وبه‌نیازی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی بڕێكی زۆر له دۆلار‌و
دینار بووه.
ده‌سته‌ی ده‌روازه
سنورییه‌كانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ 14ی تشرینی دووه‌م 2023 بڵاویكردووه‌ته‌وه
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:" به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ده‌روازه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی
نه‌جه‌ف گه‌شتیارێكی بیانی ده‌ستگیركردووه كه پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كان به نیازبووه
بڕه پاره‌یه‌ك له سنوری ڕێگه‌پێدراو له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه، بباته ده‌ره‌وه.
سه‌باره‌ت به‌بری پاره‌كه‌ش
ئاشكرایكردوه، ئه‌و گه‌شتیاره بیانیه بڕی 40 هه‌زار و 500 دۆلار، هه‌روه‌ها سێ
ملیۆن و 200 هه‌زار دیناری عێراقی پێبووه، له‌كاتێكدا بردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بڕه
پاره‌یه پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی بانكی ناوه‌ندیه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP