وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند:" به تۆمەتی
تێوەگلان لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە ماوەی ئەمساڵدا، ١٧ هەزارو ٢٤٩ تۆمەتبارده‌ستگیركراون
کە ١٢١ کەسیان بیانین. "
فەریق میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە
کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:" لە ئەنجامی چڕبوونەوەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی
به‌ڵای مادده هۆشبه‌ره‌كان، کە بووەتە هەڕەشەیەکی جددی بۆسەر کۆمەڵگا، رێژەی
تاوان به‌و ماددتنه کەمبووەتەوە،.”
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه:"
مەفرەزەکانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ماددە هۆشبەرەکان وكاریگه‌ره عه‌قَلییه‌كان لە کەربەلا،
تۆڕێکی بازرگانیی به ماددە هۆشبەرەکانیان ده‌ستگیكردووه‌و ده‌ستشیان به‌سه‌ر سێ کیلۆگرام
مادده‌ی کریستاڵدا گرتووه، لە ماوەی هەفتەی ڕابردووش‌دا، ١٥ کیلۆگرم ماددەی هۆشبەری
دیكه ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه ."
جەختیشیکردەوە کە: "هەڵمەتەکانیان بەردەوامن
بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و گرنگیدان به لایه‌نی چاره‌سه‌ری
ته‌ندروستیی كه‌سانی ئالوودەبو و دابینکردنی کلینیکی تایبه‌ت بۆ چارەسەرکردنیان لەسه‌رجه‌م
پارێزگاكان."
ئاماژه‌شیكرد به:" گرنگیی چالاککردنی ڕێکارە
یاساییەکان بەرامبەر بەو کەسانەی کە له بازرگانیی و به‌كارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانه‌وه
تێوه‌گلاون".
باسی له‌وه‌شكرد كه: "وەزارەتی ناوخۆ بایه‌خی
زۆر تایبه‌ت دەدات به گواستنەوەی كه‌سانی ئالوودەبوو بۆ كلینكه تایبه‌ته‌كان، هه‌روه‌ها کاریگەرییه‌كانی لێخۆشبوو‌ن لەو ئالوودەبووانەی
کە خۆییان راده‌ستی پۆلیس ده‌كه‌ن"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP