هاوڕێ ره‌حیمی كه كوردێكی شاری سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌و له ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی وه‌ك په‌ناهه‌نده‌یه‌ك روویان له وڵاتی هۆڵه‌ندا كردووه‌و مافی مانه‌وه‌و نیشتجێبوونیان له‌و وڵاته وه‌رگرتووه، خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی رۆڵی گرنگ و سه‌ره‌كییان بینی له دادگاییكردنی ئه‌و گه‌وره بازرگانه هۆڵه‌ندییه‌ی كه چه‌كی كیمیاوییان به سوپاكه‌ی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی رژێمی له‌ناوچووی عێراق فڕۆشتبو، له ئێستاشدا كاندیده بۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه، كه بڕیاره 22 ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی بۆ ئه‌نجامبدرێت.
هاوڕێ ره‌حیمی ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندایه‌و له ئیستاشدا له‌سه‌ر لیستی پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموکراسی (vvd) كاندیده بۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: بۆ سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا پێویستیی به 20 هه‌زار ده‌نگه تا كورسییه‌كی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت.
هاوڕێ ره‌حیمی كه كاندیدی ژماره 44 له‌سه‌ر لیستی پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموکراسی بۆ كه‌ناڵی كه‌ركوك رایگه‌یاند:" "له دوو ساڵی رابردودا چه‌ندین پێشنیار و پڕۆژه یاسای له په‌رله‌مانی هۆڵندا پێشكه‌شكردوه و به‌شێكیان په‌سه‌ندكراون و كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌شێكیشیان به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان به ته‌واو نه‌كراویی ماونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر دووباره ببێته‌وه به‌په‌رله‌مانتارو متمانه‌ی هاوڵاتیان به ده‌ستبهێنیت، ئه‌و كارانه‌ش ته‌واو ده‌كات".
هاوڕێ ره‌حیمی كه له ئێستادا ته‌مه‌نی 44 ساڵه، ده‌رچوی به‌شی it یه و ئامانجی زۆربه‌ی پڕۆژه‌و پێشنیاره‌كانی له په‌رله‌ماندا به سیستمكردنی زیاتر‌و خستنه‌خزمه‌تی ته‌كنه‌لۆجیایه له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تدا.
هاورێ ره‌حیمی له دایكبووی شاری سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی به تۆمه‌تی فرۆشتنی چه‌كی كیماوی به سوپاكه‌ی رژێمی سه‌دامی حسێنی دیكتاتۆری له‌سێداره‌دراو، سكاڵایان له‌سه‌ر گه‌وره بازرگانی هۆڵندی (فان ئه‌نرانت)یان تۆماركرد‌و دایان به‌دادگاو دادگاش بڕیاری 15 ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌ركرد.
هاوڕێ ره‌حیمی ده‌ڵێت:" له چه‌ند ساڵی رابروودا به 50 ترێله كۆمه‌ك و هاوكاری ره‌وانه‌ی شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێرو ئاواره‌كان كردووه، وه‌ك پارتی (vvd)ش له‌كاتی هه‌ڵبژاردن و سه‌ركه‌وتنیان ده‌توانن هاوكاری و یارمه‌تیده‌ری باشی ئه‌و خاوه‌ن كۆمپانیانه كوردانه‌ی هۆڵه‌ندا بن كه پێویستییان به هاوكاریی و یارمه‌تیدانه"
سه‌رۆكی لیست و پارته‌كه‌ی هاوڕێ ره‌حیمی، (دیلان یه‌شلگوێز)ه كه ئه‌ویش خانمێكی كورده، دوای كشانه‌وه‌ی (مارك روتا) له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی پارتی vvd له ئێستادا ئه‌و خانمه كه پارته‌كه‌ی خاوه‌نی زورترین كورسی په‌رله‌مانه، چانسی بوون به سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌هێزه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP