بزوتنه‌وه‌ی حه‌مماس ورده‌كاری ئاگربه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاشكرا ده‌كات

جیهان
13:43 - 2023-11-22

بزوتنه‌وه‌ی حه‌مماس  ورده‌كاری ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت؛ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پێیگه‌یشتون، چوار رۆژ ئاگربه‌ستی كاتیی راده‌گه‌یه‌نرێت و له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ به‌رامبه‌ر 50 دیلی ئیسرائیلیدا كه‌ ئازاد ده‌كرێن، 150 فه‌ڵه‌ستینیش له‌ گرتوخانه‌كانی ئیسرائیلدا ئازاد ده‌كرێن، كه‌ له‌  كه‌سانی خوار ته‌مه‌ن 19 ساڵ و ژن و منداڵ پێكدێن

هه‌ر به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ ئاگربه‌سته‌كه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌دان بارهه‌ڵگرو پێداویستی و هاوكاریی مرۆیی و سوته‌مه‌نی ده‌چنه‌ غه‌ززه‌و ده‌گه‌نه‌ هه‌مو ناوچه‌كانی باكور و باشوری كه‌رته‌كه‌.

باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌دا ته‌واوی رۆژه‌كه‌ هاتوچۆی ئاسمانیی له‌ باشوری كه‌رتی غه‌ززه‌ راده‌گیرێت و له‌ باكوریش بۆ ماوه‌ی شه‌ش سه‌عات راده‌گیرێت و  هێزه‌كانی ئیسرائیلیش له‌ ته‌واوی كه‌رتی غه‌ززه‌دا كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر ناكه‌ن و هێرش ناكه‌نه‌ سه‌ر كه‌س.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP