به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له ته‌واوی ناوچه‌كه‌مان، له‌گه‌ڵ باران بارینی پچڕپچڕ له‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكان و سه‌نته‌ری پارێزگاكانیش ئه‌گه‌ری بارانبارینی كه‌می هه‌یه، له‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كان دابارین مامناوه‌ند ده‌بێت به‌تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان و به تایبه‌تی له‌شه‌ودا، ئه‌گه‌ری به‌فربارینیش له سه‌ر هه‌ندێك ناوچه‌ی شاخاویی سنووریی هه‌یه.
ئاشكراشیكرد، سبه‌ینێ له ئه‌نجامی زیادبوونی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بارانبارین له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان زیاتر ده‌بێت و به‌فربارینیش به‌شێك له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رماش به نزیكه‌ی 5-3 پله نزم ده‌بێته‌وه، له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگاكان بارانبارینی پچڕپچڕ ده‌بارێت، هه‌ندێك ناوچه ئاستی دابارینی زیاتر ده‌بێت وه‌ك به‌شێك له ناوچه شاخاوییه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك، له ئێواره و شه‌ودا كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله له‌سه‌ر به‌شێك له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان چالاكتر ده‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP