هاوخه‌مییه‌كان بۆ كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند تاهیری خه‌لیلی

کوردستان
15:26 - 2023-11-26

مەکتەبی سیاسی: بەرهەمەکانی هونەرمەند تاهیری خەلیلی هەمیشە لەیادماندا دەمێنێتەوە

بەرێزان بنەماڵەی کۆچکردوو هونەرمەند و تێکۆشەری دێرین تاهیری خەلیلی  

بە نیگەرانی و داخی زۆرەوە هەواڵ کۆچی دوایی هونەرمەند  (تاهیری خەلیلی) مان بیست ، بۆ ئەم خەمە پرسە وماتەمی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و هاوڕێیانی دەکەین.

 تاهیری خەلیلی هونەرمەندێکی خاوەنی چەندین بەرهەمی بە پێزی هونەری میوزیک وگۆرانی و تێکۆشەرێکی دێرینی بوو کە لەئاست پرسە نیشتمانی ونەتەوەییەکاندا هەڵوێستی  جوامێریی هەبوە و یادەوەری  بەرهەمەکانی هەمیشە لەیادماندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە، بەکۆچی دوایی خەم و پەژارەی زۆری بۆ ئێمە و کۆمەڵی کوردەواری بەجێهێشت .

لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبوری و ئارامی هەموو لایەک بدات و جێگای کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت .

اناللەو اناالیە راجعون 

مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

قوباد تاڵەبانی: گەلەکەمان هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەری لەدەستدا

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی هونەرمەندی دێرین تاهیری خەلیلی

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی هونەرمەندی دێرین (تاهیری خەلیلی)، نیگەران و دڵگران بووم. 

بەکۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە خۆشەویستە، گەلەکەمان هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەری لەدەستدا کەلەڕێی موزیک و گۆرانییەوە خزمەتی بەپرسە نەتەوەییەکان دەکرد.

بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم، خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله وانا اليه راجعون

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP