بڕیاره سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ تاوتوێكردنی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری خاكی عیراق كۆببێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و كارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڵاویكردووه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه ته‌نها یه‌ك ته‌وه‌ر له‌خۆده‌گرێت كه تایبه‌ته به تاوتوێكردنی ده‌ستدرێژی و هێرشكردنه‌سه‌ر سه‌روه‌ری خاكی عیراق، بڕیاریشه كۆبوونه‌وه‌كه سه‌عات پێنجی ئێواره ده‌ستپێبكات.
هاوكات، دوێنێ له نوسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرابوو، ژماریه‌ك په‌رله‌مانتار داوایانكردبوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رێكبخرێت و تێیدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای كردنه ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان بكرێت.
هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و نوسراوه‌دا ناوی ١٠٠ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ئیمزایان بۆ ئه‌و بابه‌ته كۆكردووه‌ته‌وه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP