ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی عیراق هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دو تۆڕی بازرگانی به زه‌وییه حكومییه‌كان له زیقار و ئه‌نبار ڕاگه‌یاند
ده‌زگاكه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه: له‌زیقار سێ كه‌س به شێوه‌ی ساخته‌كاری بازرگانی به زه‌وییه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌كرد و مه‌فره‌زه‌كانمان له دوای به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ری، ده‌ستگیركران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه: له‌كاتی ده‌ستگیركردنیان بڕی حه‌وت ملیۆن دینار و تۆمارێكی گرێبه‌ستی كڕین و فرۆشتن پێیان بوه.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ده‌شڵێت، مه‌فره‌زه‌كانی ده‌زگاكه له پارێزگای ئه‌نبار توانیان تۆڕێكی حه‌وت كه‌سی له‌گه‌ڵ بره پاره‌یه‌ك ده‌ستگیر بكه‌ن كه ره‌واج بۆ مامه‌ڵه‌ی ساخته ده‌كه‌ن بۆ پێدانی پارچه زه‌وی به بێوه‌ژن و ژنانی جیابوه‌وه له‌به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو: له پارێزگای نه‌ینه‌وا كه‌سێك ده‌ستگیركراوه كه په‌ره به مامه‌ڵه‌ی پارچه زه‌وی بۆ هاوڵاتیان ده‌دات له به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌كدا"، تۆمه‌تباران به كه‌لوپه‌لی ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌وه ڕه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاته دادوه‌رییه په‌یوه‌ندیداره‌كان كران بۆ ئه‌وه‌ی سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان به‌پێی یاسا وه‌ربگرن
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP