كه‌ناڵی "مسیره"ی یه‌مه‌نی بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا دوو بۆردومانیان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حوده‌یده له یه‌مه‌ن ئه‌نجامداوه، به‌ڵام زیانه‌كانی بۆردوومانه‌كه ئاشكرا نه‌كراون.
بۆردوومانه‌كه له‌كاتێكدایه ئه‌مریكا به‌ڵێنیدا به تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له گروپی ئه‌نساروڵای یه‌مه‌ن كه به حوسییه‌كان ناسراون، له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی كردیانه سه‌ر كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگر به ناوی "كونفیدانس" له نزیك بابولـمه‌نده‌ب، كه به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س له تیمی كه‌شتییه‌كه كوژران، كه یه‌كه‌مین هێرشی حوسییه‌كانه كوژرانی لێبكه‌وێته‌وه.
دوای ئه‌و هێرشه، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، بۆردومانی دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان كردووه، كه هه‌ڕه‌شه بوون له‌سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان و كه‌شتییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP