سوید .. یادی ٣٦ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە لە تەلاری پەرلەمانی سوید بەرز راگیرا

جیهان
13:30 - 2024-03-15


ڕێکەوتی ١٤/٣/٢٠٢٤ ، لە تەلاری پەرلەمانی سوید ، تۆڕی سویدی – کوردستانی ناو پەرلەمانی سوید یادی ٣٦ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە و قوربانیانی کارەساتەکە بەرز و پیرۆز ڕاگرت.

   بەشداربوانی یادەکە بریتی بون لە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید ، پەرلەمانتارانی پارتە جیاوازەکانی ناو پەرلەمانی سوید ، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی سوید ، نوێنەری پارت و کۆمەڵ و ڕێکخراوە کوردستانییەکان و چەندین کەسایەتی کوردستانی وە خەڵکی هەڵەبجە لە نیشتەجێبوانی وڵاتی سوید.

   لە وتاری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید ، شۆڕش قادر رەحیم تیشک خرایە سەر ئەو تاوانە مەزنەی ، لە سەردەمی حوکمڕانی سەدام حسین کرا بە کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە لە ئازارەکانی خەڵکی هەڵەبجەوە تا گەڕانەوەی ژیانی رۆژانەی ئاسایی بۆ خەڵکی شارەکە.

   لە کۆتاییدا ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید ، دیاری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، محمد سعید علی بە تابلۆیەکی کوردەواری دەست نەخشینی ، شێوەکاری خەڵکی هەڵەبجە هونەرمەند نەسرین عبداللە پێشکەش بە تۆڕی سویدی – کوردستانی ناو پەرلەمانی سوید کرد بە هۆی پابەندبونیان بەو یادەوەرییە ساڵانە لە ناو تەلاری پەرلەمانی سویددا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP