ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران رایدهگهیهنێت 16ی ئاداری ساڵی 1988 بەعس بە دڕندانەترین شێوە هەڵەبجەی كیمیاباران كرد و چارەنووسی شارێک لە چەند چرکەیەکدا گۆڕدرا، ئەو رۆژە رەشە هیچ كات لەبیرناكرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران له پهیامێكیدا بۆ ساڵیادی كیمیبارانی ههڵهبجه رایگهیاندووه:" 16 ی ئادار ساڵیادی هێرشی دڕندانەی ڕژێمی بەعسە كه بە چەکی کیمیایی هێرشیکردە سەر خەڵکی بێتاوانی هەڵەبجە، ئەو ڕۆژەی چارەنووسی شارێک لە چەند چرکەیەکدا گۆڕدراو چەندین هەزار کەس بە هۆی هەڵمژینی گازی ژەهراوییەوە گیانیان لە دەستدا."
باسی لهوهشكردووه:" بۆ خەڵکی هەڵەبجە و خەڵکی شارەکانی سەر سنوری ئێران کە پێشتر کەوتبوونە بەر هێرشی چەکە کیمیاییەکان و ئەو کات باوەشیان بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە مێژووییە کردەوە، ئەو ڕۆژە ڕەش و نەگریسە هیچ کات لە بیر ناکرێت."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP