ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كانی عیراق زیادیانكردووه‌

عێراق
21:18 - 2024-03-31

وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌هۆی شه‌پۆلی بارانبارینی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه‌، ئاستی ئاو له‌به‌نداوه‌كانی موسڵ، دوكان، ده‌ربه‌ندیخان و حه‌مرین به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

عه‌لی رازی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی گشتی به‌نداوه‌كان له‌وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گرته‌وه‌، ئاستی ئاو له‌به‌نداوه‌كانی موسڵ و دوكان و ده‌ربه‌ندیخان و حه‌مرین به‌رزبووه‌ته‌وه‌و ئاستی ئاو له‌سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی تریش به‌ڕێژه‌ی 50% زیادیكردووه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پلانێكی سێ لایه‌نه‌ی هه‌یه‌ بۆ سوودوه‌رگرتن له‌بارانبارینی به‌خوڕ، كه‌خۆی له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاوی كۆگاكراو و دڵنیابوون له‌ئاودێری ته‌واو بۆ وه‌رزی زستان و كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌بینێته‌وه‌، كه‌ سه‌ره‌نجام كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو له‌به‌نداوه‌كانی عێراقدا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP