جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به‌سایتی ڕه‌سمی یه‌كێتی ڕاگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاربوو كۆتایی ده‌وامی ڕه‌سمی ئه‌مڕۆ واده‌ی پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیده‌كان له‌لایه‌ن حزب و لایه‌نه‌كانه‌وه كۆتایی بێت، به‌ڵام واده‌كه بۆ ماوه‌ی ٩ سه‌عات درێژكرایه‌وه".
به‌و پێیه‌ش حزب و لایه‌نه‌كان ده‌توانن تا سه‌عات ١٢ی ئه‌مشه‌و ناوی كاندیده‌كانیان بۆ لقی كۆمسیۆنی پارێزگاكانیان بنێرن و هیچ بڕیارێكیش نییه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و واده‌یه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق بۆ سێیه‌مـجاره واده‌ی پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیده‌كان درێژده‌كاته‌وه كه‌پێشتریش بڕیاربوو له ٢٨-٣ واده‌ی پێشكه‌شكردنه‌كه كۆتایی بێت، به‌ڵام جارێكی تر واده‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژی دیكه درێژكرده‌وه‌و بڕیاریدا له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی ده‌وامی ئه‌مڕۆ واده‌ی پێشكه‌شكردنه‌كه كۆتایی بێت به‌ڵام دوای پێشكه‌شكردنه‌كان بۆ جاری سێیه‌م واده‌كه‌ی بۆ سه‌عات ١٢ی ئه‌مشه‌و درێژكرده‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP