بانکی رافیدەین رۆژی چوار شەممە رێکەوتی ٣-٤-٢٠٢٤، بەشی پێدانی قەرزی لەسەر ئەپڵیکەیشنی تایبەت بە بانکەکەی کارا کرد و رایگەیاند لەو بەروارەوە موچەخۆرانی سەر بە بانکەکەی دەتوانن سود لەو قەرزە وەربگرن و بە شێوازێکی ئاسان بەدەستی بهێنن.
قهرزكردنهكه بهجۆرێكه كه لە ئەپڵیکەیشنەکەوه بە ژمارە بانکی تایبەت بە مووچەخۆر داواکاری قەرز پێشکەشدەکرێت و راستەوخۆ پارەکە دێتە سەر ههژمارهكه و هەڵگری ماستەرکارتەکە لە یەکێك لە بانکەکان (مصرف) پارەکە بە کاش وەردەگرێت.
بانکەکە ئەوەشی رونکردووەتەوە كه سیستمی قەرزەکە سووی لەگەڵدایە ، وەرگرتنەوەی قەرزەکەش راستەوخۆ بە لێبڕین لە مووچە دەبێت
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP