تا ئێستا لە 12 پارێزگای عیراق 570 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە

عێراق
11:35 - 2024-05-08

حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە، لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، وەرزی بەبازاڕکردنی دانەوێڵە لە 12 پارێزگا بەردەوامە و شەش پارێزگای دیکەش بۆ بەبازاڕکردنی دانەوێڵە ئامادەن.
گوتیشی، لە 11 تاکۆتایی  مانگی نیسان 500 و 70 هەزار تۆن گەنم لە پارێزگاکانی موسەنا و بەسرە و زیقار وەرگیراوە، کوالیتی گەنمەکەش گونجاوە بۆ نان و پێویست ناکات گەنمی دیکەی تێکەڵبکرێت، لە نۆ پارێزگای باشوور بەرێژەی 85% وەکو بەشە ئارد دابەشدەکرێت.
لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، لیژنەیەکی تایبەتمەند بە سەرۆکایەتی وەزیری کشتوکاڵ و ژمارەیەک وەزارەتی پەیوەندیدار پێکهێنراوە و ئەرکەکەی بریتییە لە خەمڵاندنی بڕی ئەو گەنمەی لە هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت، جەختییکردەوە كە بەهۆی سەرماوە دروێنەی دانەوێڵە لە هەرێمی کوردستان 25 رۆژ دوادەکەوێت، بارانبارینی ئەم دواییەش کاریگەری لەسەر گەنمی نەدوراوە نەبووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP