بڕیاره‌ سبەینێ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بەغدا بکات

عێراق
16:44 - 2024-04-05

وابڕیارە سبەینێ شەممە ٦ ی ٤ ی ٢٠٢٤ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بەغدا بکات

لەو سەردانەدا  سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی چەندین کۆبوونەوە و دیداری سیاسی گرنگی دەبێت سەبارەت بە مافەکانی گەلی کورد و موچەخۆران و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

بەپێی زانیارییەکان سەردانەکەی سەرۆک بافڵ بۆ بەغدا لەچوارچێوەی بەردەوامی هەوڵەکانیدایە بۆ زامنکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و پاراستنی مافەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ، هەروەک سوپاسکردنی سەرۆک وەزیران  ، لایەنە سیاسیەکانی پێکهێنەری حکومەتی عیراق کە بەدەنگ داواکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە هاتن و هەماهەنگ بوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم مووچەخۆرانی هەرێم.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP