وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایدەگەیەنێت، بەمزووانە قۆناغێکی دیکەی پێدانی قەرزی بچوک بەدەرچووانی زانکۆو ئەوانە کە بێکارن و بەدوای کاردا دەگەڕێن دەستپێدەکاتەوە.
نەجم عقابی وتەبێژی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەئاژانسی ھەواڵی عێراقی راگەیاندووە، بەگوێرەی یاسای پشتیوانی پرۆژە بچووکەکان ژمارە ١٤ـی ساڵی ٢٠٢٣ و دوای گەڕانەوەی بەشێک لەو پارانەی وەک قەرز درابوون بەگەنجان بڕیارە لەداھاتوویەکی نزیکدا قۆناغێکی دیکەی پێدانی قەرزی بچووک دەستپێبکەنەوە.
وتیشی، دەرچووانی زانکۆو پەیمانگاکان و ئەوانەی بێکارن، لەرێگەی ئەلیکترۆنییەوە دەتوانن داواکاری بۆ وەرگرتنی قەرز پێشکەش بکەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP