ئه‌و كه‌سه‌ی كه بانگەوازى ئه‌وه‌ی ده‌كرد ئیمام مه‌هدییه ده‌ستگیر كرا
میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه كه له به‌غدا ئه‌و كه‌سه‌ی كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد ئیمام مه‌هدییه ده‌ستگیر كرا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌سێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆی خۆی بڵاو ده‌كرده‌وه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه ئیمام مه‌هدییه، له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ر له ره‌زوانییه ئه‌و كه‌سه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كرا ، به‌پێی ریوایه‌تێك كه ئیمام مه‌هدی له بنه‌ماڵه‌ی حه‌زه‌ره‌تی پێغەممبەر محه‌مه‌ده و له كۆتایی زه‌ماندا له‌و كاته‌ی كه ناداپه‌روه‌ری زۆر بڵاو ده‌بێته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت و زه‌وی پڕ له یه‌كسانی ده‌كات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP