سودانی: پەیوەندی عیراق و ئەمریکا کلیلی سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

عێراق
19:24 - 2024-04-12

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، لە وتارێکیدا لە گۆڤاری فۆڕن ئەفەیرز رایگەیاند: لە میانی سەردانەکەی بۆ واشنتۆن, دیدارەکەی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە 15ی نیسان،  دەرفەتێکە بۆ ئەوەی هاوبەشی عیراق و ئەمریکا بخاتە سەر رێرەوێکی باشتر و پتەوتر.
باسیلەوەشکرد: پەیوەندی نێوان عیراق و ئەمریکا کلیلی سەقامگیرییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
سودانی لە قسەکانیدا بە گرنگییەکی زۆرەوە باسی لە هاوکارییەکانی ئەمریکا کردوە بۆ لەناوبردنی رژێمی پێشووی عیراق .
ئاشکراشیکردووە: لەماوەی ئەم دوو دەیەیەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات چەندین هەوراز و نشێوی دیوە.
جەختیشیکردووەتەوە: لەلایەن سەرکردایەتی هەردوو وڵاتەوە هۆشدارییەکی روون هەیە کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەشێوەیەکی ستراتیژی دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP