عیماد ئەحمەد: علی شامار یەکێک بوو لە پێشمەرگە هەرە ئازا و چاونەترسەکانی یەکێتی

کوردستان
17:05 - 2024-04-22


عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری (ی.ن.ک) بۆ كۆچی دوایی عه‌لی شامار پێشمه‌رگه‌ی دێرێنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی كه‌سوكارو خانه‌واده‌كه‌ی كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:


کەسوکارو خانەوادەی هەڤاڵ عه‌لی شامار

بەداخ و پەژارەیەکی ئێجگار زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ و هەڤاڵ و هاوسەنگەرمان کاک (علی شامار)بیست ،
کاک علی شامار یەکێک بوو لە پێشمەرگە هەرە ئازا و چاونەترسەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هەمیشە گیان فیدا و نەبەردانە ئامادەی جێبەجێ کردنی هەموو ئەو ئەرکە سەختانە بوو کەپێی دەسپێدرا ، ئەو جگە لە پێشمەرگە وەک فەرماندەیش هەمیشە لە پێشی پێشەوەی نەبەردییەکان بووە و لە خانەقینەوە بۆ گەرمیان و شارەزوور و سلێمانی و تەواوی کوردستان ئامادەیی گیان فیداکردن بووە ، وە لەبواری ئیداریشدا پیاوێکی حەکیم و خزمەتگوزار بووە و جێگا دەستی لەهەموو ئەو شوێنانەی ئیشی تێدا کردووە دیارە ، کاک علی شامار لەبواری کۆمەڵایەتی و هاوڕێیەتیدا مرۆڤێکی ڕاستگۆ و بەئەمەک بووە و هاوشان لەگەڵ خاتوو وەسفیەی هاوسەریدا چ لە شاخ و چ لە شار ماڵ و دیوەخانیان لە خزمەتی هاوڕێ و هەڤاڵانیدا بووە ، بۆیە بەلەدەستدانی هاوڕێ و برایەکی وەک کاک علی لە ناخی دڵەوە دڵتەنگ و نیگەران بوین ، لەم کۆستە گەورەیەدا هاوبەشی خەمی تەوای کەسوکار و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی هاڤاڵی کۆچکردومان دەبین ، لە پەروەردگار دەخوازین ڕۆحی پاکی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریی و دڵنەوایی بەهەموان ببەخشێت.

 عیماد ئەحمەد 
لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری (ی.ن.ک)

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP