سەرۆک بافڵ: گیانلەدەستدانی چوار شاخەوانەكەی قەرەداغ لەدڵەوە نیگەرانیكردم

کوردستان
00:04 - 2024-05-04

‎گیانلەدەستدانی چوار شاخەوانەكەی سنووری قەرەداغ خەمێكی قووڵە و لەدڵەوە نیگەرانیكردم. پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاڕاستەی كەسوكاری بەڕێز و هاوڕێیانیان دەكەم و هاوبەشی ماتەمیانم.

‎هیوادارم ئەم رۆژانە كە دۆخی كەشوهەوا ناجێگیرە، هەمووان پابەندی رێنمایی لایەنە پەیوەندیدارەكان بن و تەندروستی و سەلامەتیی خۆیان بپارێزن.

‎خوای گەورە کۆچکردووان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە