وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئابوری
15:29 - 2024-04-23

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوەو ئاماژەى بەوەکرد: ئێمە هـانی حکومەتی عێراق دەدەین پابەندبێت بەمەرجەکانی رێککەوتنەکەی مانگی یەک و ئاسانکاری بکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن.

دەشڵێت: هیچ پاساوێک نییە، نە لە دەستووری ساڵی 2005 یان لە هەر شوێنێکی دیکە، بۆ ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق بەربەست بخاتە بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەو هەناردەکردنانە بۆ خۆشگوزەرانیی هەموو گەلانی عێراق، بۆ ئاشتی و ئاسایشی وزەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرنگن و وەزارەتی نەوتی عێراقیش هەوڵدەدات بەرپرسیارێتیی شکستی هەناردەکردنی نەوت بخاتە پاڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەوەشى خستەڕوو :حکومەتی عێراق بەهیچ شێوەیەک نەیتوانیوە، یاخود ئامادە نییە هیچ یاسایەکی نەوت و غاز دەربکات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP