نەرمین مەعروف: چاوەڕوان دەکرێت لەم ھەفتەیەدا عێراق مووچە رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات

ئابوری
13:44 - 2024-04-28

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت لەم ھەفتەیەدا عێراق مووچە رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لیستی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان لەوردبینیـدایەو، ھیچ گرفتێکی نییەو، چاوەڕواندەکرێت ئەم ھەفتەیە پارەی مووچە رەوانەی ھەرێم بکرێت.
دەشڵێت، حکومەتی عێراق پابەندیی خۆی دەربڕیوە بەبڕیاری دادگای فیدڕالی بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم و تێکەڵنەکردنی لەگەڵ پرسە سیاسیەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، خشتەی بودجەی ٢٠٢٤ لەم ھەفتەیەدا دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران و وردبینی بۆ دەکەن و، وەرزی یاسادانان لە ٩ی ئایاردا کۆتاییــدێت بەڵام بەگەیشتنی خشتەی بودجەکە وەرزەکە درێژدەکرێتەوە.
راشیگەیاند، سبەینێ وەفدی ھەرێمی کوردستان لەبارەی داھاتی نــانەوتیی و یەکخستنی داھات لەگەڵ حکومەتی عێراقی سەردانی بەغدا دەکەن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP