بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کەنەدا نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئابوری
11:08 - 2024-05-14

نرخی نەوت لەدوای بەرەبەیانی ئەمرۆ بەرزبوونەوەیەکی کەمی تۆمارکردو نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 83.59 دۆلار و نەوتی تێکساسیش گەیشتە 78.85 دۆلار.
ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی کەمی بەخۆوەبـینی بەراورد بەگۆڕانکارییەکانی رۆژانی رابردوو، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ دوو هاندەر کە بریتین لەنیازی چین بۆ جێبەجێکردنی رێوشوێنی دارایی، هەروەها هەڕەشەی ئاگرکەوتنەوەی نزیک ناوەندە نەوتییەکانی کەنەدا.
سەرەڕای ئەوانەش پێشبینیدەکرێت داتای هەڵئاوسانی ئەمریکا کاریگەری لەسەر نرخی سوودی بانکەکان دروستـبکات و سنورێک بۆ بەرزبونەوەی دابنێت، جگە لەوەش بەزربوونەوەی بەهای دۆلار لەم دواییانەدا فشاری زیاتری بۆ سەر بازاڕی نەوت دروستکردووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP