جارێکی دیکە نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا دابەزی

ئابوری
09:23 - 2024-05-13

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا ئەمڕۆ نرخی نەوت بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر سووتەمەنی لەئەمریکا جاریکی دیکە دابەزی، بەشێوەیەک نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 82 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، واتا بەراورد بەدوێنێ 26 سەنت دابەزیوە.
هەروەها نەوتی تەکساسی ئەمریکاش بە 78 دۆلار و 3 سەنت مامەڵەی پێوەکراو بەراورد بەدوێنێ نزیکەی 54 سەنت نرخەکەی دابەزیوە.
ئەمە لەکاتێکدایە وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندووە پابەندن بەکەمکردنەوەی ئارەزوومەندانەی ئاستی بەرهەمهێنان و ئەگەر لەکۆبوونەوەی مانگی داهاتوودا ئۆپێک پڵەس بڕیار بۆ کەمکردنەوەی زیاتر بدات، پێیەوە پابەند دەبن.
سەرەتای ئەم مانگە هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس عێراقی ئاگادارکردبووەوە، بەبڕی 602 هەزار بەرمیل زیاتر لەپشکی خۆی لەچارەگی یەکەمی ئەمساڵدا نەوتی خستووەتە بازاڕەکانەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP