نوسینگەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبەغدا کرایەوە

کوردستان
20:54 - 2024-04-24


لەچوارچێوەی راسپاردەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-دا، ئەمڕۆ ٢٤-٤-٢٠٢٤ لە مەراسیمێکی شایستەدا بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر لەکەسایەتی حزبی لێپرسراوانی یەکێتی و لایەنە سیاسییە عیراقییەکان و کادرانی مەڵبەند و کۆمیتەکانی یەکێتی، نوسینگەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبەغدا کرایەوە و نزار ئامێدی وەک لێپرسراوی نوسینگەی مەکتەبەکە دەستبەکاربوو.

نزار ئامێدی لێپرسراوی نوسینگەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەلێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند:"  لەچوارچێوەی راسپاردەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هاوکات کۆنفرانسی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی، کە تێیدا کۆمەڵێك راسپاردە بۆ مەکتەبی سیاسی بەرزکرانەوە و یەکێکیش لە بڕیارەکانی کۆنگرە کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی بوو لە بەغدا، کە پێشتر تەنها مەڵبەندێکی یەکێتی لەشارەکەدا هەبوو، بەڵام چەند ساڵێکە گفتوگۆ لەسەر کردنەوەی ئەم بارەگایە دەکرێت و سەرۆک بافڵ جەختی لەسەردەکاتەوە، ئەمڕۆش بڕیارەکە جێبەجێکرا".

" کردنەوەی بارەگاکە بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی پێگەی یەکێتییە و پێمان وایە لەو رێگەیەوە دەتوانین زیاتر مافەکانمان بەدەستبهێنین و خزمەتی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەین"، نزار ئامێدی وایوت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP