بەریتانیا كۆچبەرانی نایاسایی رەوانەی رواندا دەكات

جیهان
14:01 - 2024-04-28

لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی ئاوارەكانی ئۆكرانیاو رووكردنیان لەوڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپا، گرفت و قەیرانی كۆچبەرانی نایاسایی رووی لەهەڵكشان كردووە.
لای خۆیەوە حكومەتی بەریتانیا بەشێك لەو كۆچبەرانەی بەشێوەیەكی نایاسایی دێنە وڵاتەكەیەوە رەوانەی وڵاتانی كیشوەری ئەفریقاو بەتایبەت وڵاتی رواندا دەكات و، بەهیچ شێوەیەك رێگەیان پێنادات لەناو بەریتانیا بمێننەوە.
لەو چوارچێوەیەشدا حكومەتی بەریتانیا بەشێوەیەكی یەكلاكەرەوە بڕیاریداوە لەهەفتەی داهاتووە، یەكەم هەنگاوی ناردنی پەنابەرانی ئەو وڵاتە بۆ رواندا دەستپێبكات و دواتر قۆناغ بەقۆناغ هەزاران پەنابەری لەبەریتانیاوە بۆ ئەو وڵاتە لەكیشوەری ئەفریقا بنرێت.
هاوكات ئەو هەنگاوەی حكومەتی بەریتانیا لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكان و رێكخراوە مەدەنی و مرۆییەكانەوە بەنـــامرۆڤانە وەسف دەكرێت و داوا لە لەندەن دەكەن هەنگاوەکانی دژ بەكۆچبەران رابگرێت و رێز لەمافەكانیان بگرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP