کۆشکی سپی ئاشکرایکرد کە بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە
باری نائاسایی لە سوریا درێژکردوەتەوە و جەختیش دەکاتەوە کە پێویستە بەشار ئەسەد
توندوتیژییەکانی لە سوریا رابگرێت و ئاگربەستی سەرتاسەریی رابگەیەنێت.
کۆشکی سپی ئەمەریکا لە بڵاوکراوەیەکی ڕەسمیدا
ڕایگەیاند: دڕندەیی و سەرکوتکردنی حکومەتی سوریا نەک تەنها مەترسییە بۆسەر خەڵکەکەی
بەڵکو دەبێتە هۆی دروستکردنی ناسەقامگیریی لە تەواوی ناوچەکە و هەربۆیە بۆ جارێکی
دیکە باری نائاسایی لە وڵاتەکە بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژ دەکرێتەوە.
کۆشکی سپی ئەوەشدەخاتەڕوو: توندوتیژیی و پێشێلکارییەکانی
مافی مرۆڤ لە سوریا و لەلایەن بەشار ئەسەد ئیدانە دەکەین و داوا دەکەین بەزووترینکات
رژێمی سوریا شەڕو کوشتاری وڵاتەکە دژی گەلەکەی خۆی رابگرێت و ئاگربەستی سەرتاسەریی
رابگەیەنرێت تا گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان هیچ بەربەستێکیان لەبەردەمدا نەمێنێت.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە: ئەمەریکا گۆڕانکارییەکان لە
سیاسەتی سوریا و رژێمەکەی لە داهاتودا لەبەرچاو دەگرێت بۆ بەردەوامبون یاخود درێژەدان
بە راگەیاندنی باری نائاسایی لەو وڵاتە لە داهاتودا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP