ئه‌مریكا له‌ بڕیاره‌كانی دۆسیەی کۆبانێ نیگه‌رانه‌

کوردستان
21:37 - 2024-05-22



وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سه‌باره‌ت بریارەکانی دادگای سزا قورسەکانی ئەنكەرە لەسەر دۆسیەی کۆبانێ بۆ کەناڵ8ـ ی رایگەیاندووه‌: نیگەرانن و لەنزیکەوە چاودێریی ئەو کەیسە دەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەمرۆ چوارشەممە، 22ی ئایاری 2024، پشتیوانی تەواوی وڵاتەکەی بۆ ئازادی رادەربڕین لە تورکیا دووپاتكردووته‌وه‌و دژایەتی ئەو بڕیارانه‌ش دەکات کە "مەبەست لێی دەستدرێژیکردنە سەر مافی ئازادی قسەکردن و بیروڕایە".

رۆژی 16ـی ئایار، دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە سزای بەسەر بەشێک لە تۆمەتبارانی دۆسیەی کۆبانێدا سەپاند، زۆرترین سزاش بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاشدا سەپێندرا کە 42 ساڵ زیندانیکردن بوو.

دۆسیەی کۆبانێ تایبەتە بە خۆپیشاندانەکانی رۆژانی 6 تاوەکو 8ـی تشرینی یەکەمی 2014 کە لەزۆربەی شارەکانی باکووری کوردستان بۆ پشتیوانی لە شاری کۆبانێ بەرێوەچوو، بەهۆی توندوتیژییەکانەوە 37 کەس گیانیانلەدەستدا و حکومەتی تورکیا بەرپرسانی هەدەپەی بە هاندانی خەڵک و نانەوەی ئاژاوە تۆمەتبار کرد.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP