سەردار ئۆرتاچ جارێکى تر لە هێرشکردنە سەر ئەحمەد کایا پەشیمانى دەربڕى

کلتور
14:55 - 2024-05-23

سەردار ئۆرتاچ جارێکی دیکە پەشیمانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە ئاهەنگی خەڵاتکردنى ئەحمەد کایا لە ساڵی ١٩٩٩، کە چەقۆ و چەتاڵ فڕێدرایە سەرى لەسەر ئەوەى وتى دەمەوێ بە کوردى گۆرانى بڵێم.

ئۆرتاچ دەڵێت: "کاتێک دەگەڕێمەوە بۆ ئەو ساڵە دەمەوێت جەستەى خۆم ببڕم"، هەروەها دان بەوەدا دەنێت کە دایکى خەڵکی ئورفایە و دەڵێت: پێشتر فێری زمانی کوردی دەکردین بەڵام نەماندەتوانی قسە بکەین.

لە مەراسیمی خەڵاتکردنەکەیدا لە ساڵی ١٩٩٩دا، ئەحمەد کایا هێرشی کرایە سەر، چونکە وتی "دەمەوێت بە کوردی گۆرانی بڵێم"، هەندێک لەو هونەرمەندانەى لە هۆڵەکەدابوون چەقۆ و چەتاڵیان بەسەر ئەو هونەرمەندەدا فڕێدا.
سەردار ئۆرتاچ کە لەنێو ئەو کەسانەدا بوو کاردانەوەیان بەرامبەر کایا هەبوو و بەهۆی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە ئەو شەوە باز دەداتە سەر شانۆ و سروودی توندڕەوى دەوتەوە وتەى نەژاد پەرستى لەگەڵ سێبیل جان دەوتەوە، دوای چەند ساڵێک لەو رەفتارە داوای لێبوردنی کرد.

ئەو گۆرانیبێژە لە پەخشی راستەوخۆدا لە سۆشیال میدیا لەم رۆژانەدا جارێکى تر، پەشیمانی خۆی دەربڕی. وتى: کاتێک دەگەڕێمەوە بۆ ئەو ساڵە دەمەوێت جەستەى خۆم ببڕم

سەردار ئۆرتاچ دەڵێت، هەموو کەسێک دەتوانێت هەڵە بکات و خودا من لە ناو ببات ئەو کات گەنج بووم بەڵام خۆ عەدنان شانسێس کەسێکى بەتەمەن و کامڵ بوو

هەروەها ئەو گۆرانیبێژە باسی لە ئەحمەد کایا کرد بەم شێوەیە: ئەو کابرایە ئەو ساڵەى هاتە سەر شانۆ و سەرەڕای هەمووان ئەو کارەی کرد. ئەو دەیزانی دەگیرێت چ بوێرییەک بوو؟ مۆسیقای ئەو زۆر جوان بوو”.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP